زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سارێژکردنی برینی نەخۆشی شەکرە بە ڕووەکى بۆن خۆشە

2020-02-25 13:41:07

کۆمەڵیك توێژەر لە زانکۆی سلێمانی کە بریتیبوون لە دکتۆر سادات عبد الله عەزیز و مامۆستا موحسن ئەحمەد ساڵح لە کۆلێژی ڤێتێرنەری و دکتۆرە ئەسما نەجم عبدالله لە کۆلێژی بزیشکی لە توێژینەوەکیاندا کە لە گۆڤاری پاسەر زانكۆی گه‌رمیان بڵاوکرایەوە ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه‌ کە دەکرێت لە داهاتوودا سوود لەو ڕوەکی بۆن خۆشە ببینرێت لە سارێژکردنی برینی شەکرە.

\r\n

لە ۆوختەی تێژینەوەکەیاندا ئەوەیان خستەڕوو کە ساڕێژ بوونى برین پڕۆسەیەکى کار ئەندام زانیە بە سێ قۆناغى تێهەڵکێش دا تێپەڕ دەبێت کە بریتین لە هەوکردن، زۆربوون، وە قۆناغى ڕێکخستن، هەموو ئەمانەش بە مەبەستى چاک کردنەوەى شانەى زیان پێگەیشتوو.\r\nهەندێک پڕۆسەى گرنگ لە ساڕێژبوونى برین وەکو هاتنە ناوەوەى خانەکانى هەو، دروست بوونى بۆرى خوێنى نوێ، وە دروست بوونى شانەى کۆلاجین وا دەر ئەکەوێت لە نەخۆشى شەکرەدا تێک بچن، کە نەخۆشیەکە ناتەواویەکى زیندەپاڵى یە.

\r\n

ئامانجى ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرى چەند چڕیەکى جیاواز لە کحولە ئاوى یە دەرکێشراوەکانى ڕووەکى بۆن خۆشە (Teucrium polium) کە گیایەکى پزیشکى یە بۆ سەر پڕۆسەى ساڕێژبوونەوەى برین لە جرجى تووش بوو بە نەخۆشى شەکرە.\r\nبیست جرج لە جۆرى ئەلبینۆ تووشى شەکرە کران بە یەکجار لێدانى (streptozocin) بۆ ناو پەردەى پێریتۆنیەم،لە سەر پشتى هەر یەکەیان پێنج برین دروست کران وە بەم شێوەیە چارەسەر ئەکران، بێ چارەسەر، چارەسەر بە ڤاسیلین، چارەسەر بە چڕى 5%، 10%، و 15% ى دەرکێشراوەکانى بۆن خۆشە،دەر ئەنجامەکان ئەوەیان پیشان دا کە دەرکێشراوەکانى بۆن خۆشە هانى ساڕێژبوونەوەى برین یان ئەدا لە ڕێگەى هاندانى کرژبوونى برینەکان، دروست بوونى بۆرى خوێن ى نوێ، زۆربوونى فایبرۆبلاستەکان، نیشتنى کۆلاجین و کامڵ بوونى.

\r\n

هەرچەندە کە ئەستوورى شانەى دەنکۆڵەیى کەم بوو،ڕێژەى دروست بوونەوەى ڕوکەشەشانە بەرەو پێش ئەچوو هاوکاتیش تەنک تر ئەبوو، بەشێوەیەکى گشتى دەرکێشراوەکان کاریگەرى هیوا بەخشیان هەیە لە سەر پڕۆسەى ساڕێژ بوونەوى برین لە میانەى بەرەو پێش بردنى قۆناغە جیاوازەکانى.

\r\n\r\n\r\nلینكی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری پاسه‌ر كرته‌ بكه‌

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026