ئاگادارییەک لە ( زانکۆی گەرمیان )ەوە ژماره (1)
بابەت / بە كرێدان
زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكات، هـەڵـدەستێت بـە بـەكرێدانی کافتریای کۆلێجی پەروەردە لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە بۆ ماوەی ساڵێک.
زیادکردنەکە لە ڕۆژێ یهكشهممه ڕێكهوتی (22/3/2026) ، لە كاتژمێر (١٠:٣٠) ی بەیانی لە بینای كۆلێجی زانست لە كەمپی زانكۆمان لە بەردەسور ئەنجام دەدرێت، جـا هـەر كـەسێک ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراودا ئامادەبێـت ، بـۆ وەرگرتنی زانــیاریی زیاتریش کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت سەردانی بەشی یاسایی زانكۆمان بکات لە بینای كۆلێجی زانست بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان کە بەبێ بەرامبەرە.
تێبینی:
1.بەشداربوو دەبێت بڕی ( ٦٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیۆن دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
2.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەرەکانی بەکرێدان لەکرێچی وەردەگیرێت.
3.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.
