زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

پەیامی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بەبۆنەی ٥٦مین ساڵیادی بەقەزابوونی کەلار

2026-02-27

بەبۆنەی ٢٨ی شوبات، ساڵیادی بەقەزابوونی شاری کەلارەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی شارەکە و سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین.

کەلار خاوەنی مێژوو و شارستانیەتێکی دێرینە و هەمیشە وێستگەی خۆڕاگری بووە بەرامبەر کارەسات و نەهامەتییەکان. سەرەڕای ئازارەکانی ئەنفال، ئەم شارە بە هێز و بازووی خەڵکەکەی جارێکی تر هەستایەوە و ئەمڕۆ بووەتە ناوەندێکی گەشەکردوو و گرنگی هەرێمی کوردستان.

ئێمە لە سەرۆکایەتی زانکۆ، شانازی بە دەستکەوتەکانی ستافی ئەکادیمی و خوێندکارانمان دەکەین کە لە ڕێگەی توێژینەوە زانستییەکان، کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، توانیویانە ڕۆڵێکی کاریگەر لە پێشخستنی ئەم شارە ئازیزەدا بگێڕن و نەوەیەکی هۆشیار و زانستخواز پەروەردە بکەن.

لەم یادەدا، بەڵێنی بەردەوامیمان لە خزمەتکردنی زانست و گەشەپێدانی کەلار دووپات دەکەینەوە.

پرۆفیسۆر

د.ئاراس فەریق زەینەڵ

سەرۆکی زانکۆ

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026