بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیزی زانکۆی گەرمیان و تەواوی موسڵمانانی کوردستان دەکەم.
هیوادارم ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت، قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و لێبوردەیی لەنێوانماندا.
لە خوای گەورە داواکارین ڕۆژوو و پەرستنی هەموو لایەک قبوڵ بکات و ئەم مانگە پڕ بێت لە ئارامی و تەندروستی بۆ هەمووان.
پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان
