ڕۆژی یەکشەممە (١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦)، بەشی چالاکی وەرزشی و هونەریی زانکۆی گەرمیان، لە چوارچێوەی چالاکییە خولییەکانی خۆیدا، کۆتایی بە پاڵەوانێتی تۆپی پێ بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ هێنا.
ئەم خولە بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشیی گونجاو بۆ خوێندکاران بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین تیپی جیاوازی بەشە ناوخۆییەکان ڕکابەرییان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە کرد.
لە کۆتایی یارییەکەدا، خەڵات و دیاری بەسەر تیپە براوەکاندا دابەشکران، جێگەی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردووش بەشی چالاکی وەرزشی و هونەریی زانکۆ کۆتایی بە خولێکی تری تۆپی پێ و تۆپی سەرمێز بۆ خوێندکاران و مامۆستایان هێنابوو.
