لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان، بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆمان، وۆرکشۆپێکی تایبەتی لەبارەی "بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتایی" بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕێکخست.
چالاکیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ نەخۆشخانەی لایڤی تایبەت و لە بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەکە لە ( م.ی. سیڤان سەروەت فەقێ و م.ی. کاروان ئەحمەد کەریم)بە شێوازێکی زانستی و بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی گرنگترین هەنگاوەکانی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و توانای کارمەندان لە کاتی ڕووداوە لەناکاوەکاندا.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە ستافی بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆی گەرمیان کرا.
