لە چوارچێوەی کار و چالاکییە وەرزشییەکانیدا، بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆی گەرمیان خولێکی تێنسی سەرمێزی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران ئەنجامدا.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی (٢ـی شوباتی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی (پ.د. کۆمار نعمەت شەوکەت) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و (تەڵعەت سەعدوڵا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان، یاری کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو و خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشکرا.
ئەم خولە لە ڕێکەوتی (١٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) دەستیپێکردبوو، کە تێیدا (٥٤) بەشداربوو لە مامۆستایان و خوێندکارانی هەردوو ڕەگەز کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە کرد، یارییەکان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆ بەڕێوەچوون.
لە مەراسیمی کۆتاییدا، کە ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەی بوون، خەڵات بەسەر براوەکانی پلەی یەکەم و دووەمی خولەکەدا دابەشکرا.
