رۆژى پێنج شەممە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەھۆڵی عەلی جۆڵا لەکۆلێجی ھونەری زانکۆی سلێمانی ڕێوڕەسمى بەخشینى بڕوانامە بە دەرچوانى خولى یەکەمى پێداگۆجى لە هەردوو سەنتەرى پێداگۆجى لە پارێزگاى سلێمانى و دەڤەرى گەرمیان بهريوهچوو.
\r\nلهمهراسيمهكهدا نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و (د.یادگار علی محمود )یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (د.اسعد محمد محمود )بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە دەرچوانی خولی یەکەم ئامادهبوون.\r\nلە بهشيكى مهراسيمهكهدا د.یادگار یاریدەدەری زانکۆی گەرمیان ووتارى زانكۆى گهرميانى پێشکەشکرد و لە پانێڵێکیشدا د.اسعد وەک بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی گەرمیان و د.اسماعیل وەک دەرچووی خولی یەکەمی پێداگۆجی گەرمیان بەشداربوون.\r\nلەکۆتایی مەراسیمەکەش بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە دەرچووانى خولهكه.
\r\n[gallery ids=\"7355,7356,7357,7358,7359,7360,7361\"]