زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان ڕێزلێنانی بە ژمارەیەک مامۆستا بەخشی

2025-08-18

بەبۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی زانستییان بۆ پلەی (پرۆفیسۆر)، ڕۆژی دووشەممە (١٨ـی ئابی ٢٠٢٥)، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیاندا، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک مامۆستا.

(پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە وێڕای پیرۆزبایی لەو مامۆستایانە کە لەماوەی ڕابردوو پلەیان بۆ (پرۆفیسۆر) بەرزبووەتەوە، ئومێدەواربوو خزمەتی زیاتر بە ڕەوتی زانست و زانیاری و لایەنی ئەکادیمی زانکۆ بکەن.

ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە لەماوەی ساڵی ڕابردووی خوێندندا پلەی زانستییان بۆ (پرۆفیسۆر) بەرزبووەتەوە، حەوت مامۆستان لە کۆلێجە جیاجیاکانی زانکۆ ئەوانیش: پرۆفیسۆر د.کۆمار نعمت شوکت، پرۆفیسۆر د.حیدر باوەخان احمد، پرۆفیسۆر د.دڵشاد محمد غریب، پرۆفیسۆر د.عمر یونس عبدالحمید، پرۆفیسۆر د.کامران سعداللە عبداللە، پرۆفیسۆر د.حیدر محمد عیسی و پرۆفیسۆر د.سرمد صلاح محي الدین.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025