زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی کۆلێجەکانی خانەقین بەسەردەکاتەوە

2025-10-30

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون بۆ ڕەوتی زانستی و ئەکادیمی لە کۆلێجەکانی خانەقین، ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی خانەقینی کرد.

لەو سەردانەدا، کە هەریەک لە ( د.شێرزاد عەلی ئەحمەد) بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر سالار مەحمود) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ یاوەریبوون، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) کۆلێجەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری، پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان) بەسەرکردەوە.

لەوچوارچێوەیەدا، سەردانی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانیان کرد و لەنزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ بەڕێوەچوونی ڕەوتی زانستی و ئەکادیمی لەو کۆلێجانە کرد.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025