بەپێی نوێترین ڕیزبەندی دامەزراوەی AD Scientific Index، زانکۆی گەرمیان لە پلەی نۆیەمی ئاستی سەرجەم زانکۆ حکومەییەکانی هەرێمی کوردستاندایە.
بەپێی ڕیزبەندییەکە بۆ ساڵی (٢٠٢٦)، لە کۆی (١٨) زانکۆی حکومی، زانکۆی گەرمیان لە پلەی نۆیەمدایە و لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراقیش لە پلەی (٣٦)دایە.
دامەزراوەی AD Scientific Index هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانكۆكان دەكات و پشت دەبەستێت بە (Citation, h-index, i10-index )ی گووگڵ سكۆلەری توێژەران.
