زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پێشوازی لە شاندێکی کوردستان فاوندەیشن دەکات

2026-01-28

بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن کرد.

ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، (پ.د. ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بە ئامادەبوونی (پ.ی.د. سالار مەحمود حەمەساڵح) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە گرنگی دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو و ئەنجامدانی کاری هاوبەش کرد بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ، هەروەها جەخت لە پلاندانان بۆ کردنەوەی خولی ڕاهێنانی جۆراوجۆر کرایەوە، بەتایبەت لە بواری پەرەپێدانی کارامەییەکانی دەرچووان بۆ ئاسانکاری لە دۆزینەوەی هەلی کاردا.

لە کۆتاییدا، سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی گەرمیانی بۆ هەر پڕۆژەیەک نیشاندا کە خزمەت بە ئاستی زانستی و پیشەیی خوێندکاران بکات.

‎کوردستان فاوندەیشن، وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، تۆڕێکی ڕێکخراویی ناحکوومی قازانج نەویستە، بە ئامانجی باشترکردنی کۆمەڵگە لەگەڵ بەها بەرز و سەردەمیەکان، کار لەسەر بەهێزکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەماکانی نیشتمانیبوون، بونیادنان و پێشکەوتن دەکات.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026