زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

وۆرکشۆپێک لەبارەی ڕەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە لای خوێندکاران ڕێکخرا

2026-01-21

سەنتەری ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و دەروونی زانکۆی گەرمیان، وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی (ڕەواندنەوەی فشار، ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە لای خوێندکارانی زانکۆ) لە هۆڵی شێروانەی کۆلێجی زانست ئەنجامدا.

رۆژی چوارشەممە (٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، وۆرکشۆپەکە بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی وۆرکشۆپەکەدا (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.کەریم ئەحمەد عەزیز) بابەتێکی بەناونیشانی (هۆکارەکانی ترس و میکانیزمەکانی ڕەوانەوەی ترس لای خوێنکارانی زانکۆ ) پێشکەشکرد.

لە تەوەری دووەمدا، (مامۆستا ئارام ئەحمەد عەلی) بابەتێکی بەناونیشانی (پلان و ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بەسەر فشار و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە لای خوێنکارانی زانکۆ) خستەڕوو.

لە تەوەری سێیەم و کۆتاییشدا، (لێکەوتەکانی فشار ، ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوە لەسەر دروستی دەرونی خوێندکار) لەلایەن (مامۆستای یاریدەدەر یوسرا یوسف) بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026