لەچوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆی گەرمیان، خولێکی تێنسی سەرمێزی بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە (١٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦)، بە بەشداری (٥٤) بەشداربوو لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، خولی تێنسی سەرمێز دەستیپێکرد.
ڕۆژانە یارییەکان لەنێو هۆڵی تێنسی سەرمێز لەنێو کەمپی زانکۆ، بە سەرپەرشتی بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری بەڕێوەدەچێت.
