زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خولێکی ڕۆژنامەنووسیی بۆ کچانی خوێندکاری زانکۆی گەرمیان کرایەوە

2026-01-18

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی گەرمیان بەهاوبەشی لەگەڵ ڕۆژنامەی نەوژین و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، خولێکی پێنج ڕۆژەی ڕۆژنامەنووسیی بۆ کچانی خوێندکاری زانکۆی گەرمیان کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦)، بە بەشداری (٢٠) کچە خوێندکار لە بەش و کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆ، بەشدارییان لە خولی بنەما سەرەتاییەکانی کاری ڕۆژنامەنووسیی کرد، کە لە هۆڵی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە نێو کەمپی زانکۆ دەستیپێکرد.

لە خولەکەدا، لەلایەن ئەکادیمی و پسپۆڕانی بوارەکە، فێرخوازان بە بنەما سەرەتاییەکانی ڕۆژنامەنووسیی و ژانرەکانی (هەواڵ، دیداری ڕۆژنامەنووسیی، ڕاپۆرت) ئاشنا دەکرێن.

لە کۆتایی خولەکەشدا، بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەش بە فێرخوازان دەکرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026