بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ دەرکردن و بڵاوکردنەوەی ژمارە (٣)ی گۆڤاری جینۆساید، سەنتەری جینۆسایدی زانكۆی گەرمیان، ئاگاداری خاوەن قەڵەم و ڕۆشنبیر و نوسەر و ئەکادیمییەکان لە گەرمیان و کوردستان دەکاتەوە، دەتوانن بابەتی وتار و توێژینەوە بنێرن بۆ گۆڤارەکەیان.
گۆڤارەکە تایبەتە بە پرسی جینۆساید لە بوارەکانی (زمان، ئەدەب، مێژوو، جوگرافیا، ڕاگەیاندن، یاسا، ئابوری، پزیشکی، ئەندازیاری، کشتوکاڵ، دەروونی، کۆمەڵناسی..تاد) بە هەرسێ زمانەکانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) نوسین و بابەتەکان بڵاودەکاتەوە.
نوسەران دەتوانن تا ڕێکەوتی (2026/3/1) لە ڕێگەی ئیمێڵ یان واتسئاپ و ڤایبەری ئەم ژمارانەوە بابەتەکانیان بۆ گۆڤاری جینۆساید بنێرن:
009647701909222
009647701431263
Email: genocide.center@garmian.edu.krd
