زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەنتەری جینۆساید گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکاران ڕێکخست

2026-01-13

ڕۆژی دووشەممە (١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، سەنتەری جینۆساید لە زانکۆی گەرمیان، چالاکییەکیان بۆ یادهێنانەوەی تاوانی ئەنفال لای خوێندکاران ئەنجامدا.

لەپێناو وەبیرهێنانەوەی یادی تاوانی ئەنفال و زیندووهێشتنەوەی لە بیرەوەری نەوەی ئێستا، سەنتەری جینۆساید لەچالاکییەکدا، گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی کۆمپیوتەر لە کۆلێجی زانست بۆ مەزاری ئەنفالکراوان لە گوندی دێبنە و ماڵی مریەم لە قەزای ڕزگاری ڕێکخست.

گەشتەکە، بەسەرپەرشتی (مامۆستای یاریدەدەر سەباح عەلی جاف) سەرۆکی لیژنەی چالاکییەکان لە سەنتەری جینۆساید و ئەندامانی لیژنەکە ( کۆسرەت بورهان، لاڤە شێرزاد) هەروەها (م.جیهاد مەحمود - مامۆستا) لە کۆلێجی زانست ڕێکخرا،

سەنتەری جینۆساید لە زانکۆی گەرمیان وەک ناوەندێکی توێژینەوە لە بواری جینۆساید و ئەنفالدا کار دەکات و لە ماوەکانی ڕابردوودا ژمارەیەک دیدار و کار و چالاکی ئەنجامداوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026