ڕۆژی پێنجشەممە (٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥)، نوێنەری زانکۆی گەرمیان، بەشداری لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتی یەکێتی وەرزشیی زانکۆکانی عێراق کرد.
(د.هۆشیار عومەر) بەڕێوەبەری بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری زانکۆی گەرمیان، بەشداریکرد لە کۆبونەوەی دەستەی گشتی یەکێتی ورزشی زانکۆکانی عێراق کە لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پلاندانان بۆ چالاکی وەرزشییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کرا.
