زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ڕاوندی نۆیەمی خولی پێداگۆجی دەستپێکرد

2025-12-24

ڕۆژی چوارشەممە (٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥)، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، لە مەراسیمێکدا ڕاوندی نۆیەمی خولی پێداگۆجی بە بەشداری (٩٩) فێرخواز دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا، کە لە هۆڵی شێروانە لەنێو کەمۆی زانکۆ و بەئامادەبوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕاگەیاند: خولی پێداگۆجی یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەرەوپێشچوونی زانکۆ و باشترکردنی کوالیتی خوێندن و توانای مامۆستا.

وتیشی: میتۆدە هاوچەرخەکانی پێداگۆجی جەخت لەسەر پەیوەندی باشتر لەنێوان مامۆستا و خوێندکار دەکەن، ئەوەش هۆکارە بۆ دروستبوونی ژینگەیەکی باشتر بۆ فێربوون و هاندانی خوێندکاران بۆ بەشداریکردنی چالاکتر لە پرۆسەی فێربوون.

لە بەشێکی دیکەی وتەیەکدا، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ئاشکرایکرد تائێستا (٨) ڕاوندی خولی پێداگۆجی لە زانکۆی گەرمیان ئەنجامداوە، لەو خولانەش (٣٤٠) هەڵگری ماستەر و دکتۆرا لە پسپۆرییە جیاوازەکان و وەزارەتە جیاجیاکان، بەشدارییان تێدا کردووە و بە شایەتی خودی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی گەرمیان یەکێکە لە باشترین سەنتەرەکان.

دواتریش، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە وتەیەکدا، تیشکی خستەسەر بایەخی پێداگۆجی لەنێو پرۆگرامە نێودەوڵەتییەکان.

لە کۆتا بڕگەی مەراسیمەکەشدا، دەرچوویەکی ڕاوندی هەشتەمی خولەکە باسی لە ئەزموونی خۆیان و سود و گرنگی و کاریگەری خولی پێداگۆجیکرد لە پرۆسەی فێربوون و فراوانکردنی زانست و زانیاریدا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025