كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی / ژماره (١ ) بۆ ساڵی (٢٠٢٥)
ته‌نده‌رى پرۆژه‌ى
چاککردنەوە و ئیشپێكردنى ئامێرى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانکۆی گەرمیان لە کەلار و خانقین(کوڕان و کچان)، بۆ جاری دووه‌م
ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران ده‌كه‌ینه‌وه، كه ته‌نده‌ری پرۆژه‌ی سه‌ره‌وه لەلایەن زانکۆمانەوە ئاماده‌كراوه، کە له سه‌ر بودجه‌ی زانكۆمان خه‌رج ده‌كرێت، هه‌ركه‌س ئاره‌زووى به‌شداریكردنى هه‌یه با سه‌ردانى بەشی ژمێریارى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆمان بكات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ، ماوه‌ى جێ به‌جێكردنى پرۆژه‌كه(ماوه‌ى گرێبه‌ست) له ڕێكه‌وتى ده‌ستبه‌كاربوونیەوە ده‌ستپێدە‌كات له ڕێکەوتی (٣١/١٢/٢٠٢٦)كۆتایى دێت.
• ئه‌م كه‌مكردنه‌وه گشتییه به‌پێی رێنمایی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومییه‌كان ژماره( 2 )ساڵی (2016) ده‌كرێت، كه كراوه‌یه بۆ هه‌موو پێشكه‌شكارانی ته‌نده‌ر .
• وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر له ڕۆژى سێ شەمە(9/12/٢٠٢٥) ەوه ده‌ستپێده‌كات تا (ڕۆژى دوو شەمە 22/12/٢٠٢٥)كاتژمێر ( 9 ) ى سه‌ر له به‌یانى تا ( 12:00 ) ى نیوه‌ڕۆ له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان به‌رامبه‌ر به (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت كه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و كرێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سه‌ى كه كه‌م كردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.
• دوا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوار شەمە(24/12/٢٠٢٥) كاتژمێر (10)ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت وه ڕۆژى ئاشكرا كردنى ته‌نده‌ر له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر (١٠:٣٠)ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت له كاتى پشووى فه‌رمى دا دواده‌خرێت بۆ ڕۆژى دواتر.
• ئه‌كرێت پێش كڕینی ته‌نده‌ر خوازیار بۆ به‌شداری سه‌یری به‌ڵگه‌كانی ته‌نده‌ره‌كه بكات.
• كۆمپانیای به‌شداربوو بۆ هه‌ر پرسیار و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌نده‌ری پرۆژه‌كه ده‌توانێت سه‌ردانی زانكۆی گه‌رمیان / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروبارى خویندکاران بكات .
مه‌رجه‌كان:-
1. پێویسته ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه‌به‌شدارى ده‌كه‌ن، موڵه‌تى یاساییان هه‌بێت
2. پێویسته ئه‌و كۆمپانیا و به‌لێنده‌رانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌ستۆپاكی ساڵی(٢٠٢٥) یان هه‌بێت.
3. پێویستە پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى بۆ ساڵى (٢٠٢٥) هەبێت.
4. پێویستە کۆمپانیا بەڵێننامەى نوسراو بۆ دەستەبەرکردنى تەندەر پێشکەش بکات.
