مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان، بەشداری لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە (سەلامەتی و ئاسایشی کیمیایی Chemical Safety and Security) کرد، کە لە عەممانی پایتەختی شانشینی ئەردەن ڕێکخرابوو.
(مامۆستا یاریدەدەر ئەرکان محەمەد حسن) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی گەرمیان، ڕۆژانی (٥ بۆ ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٦) بەشدارییەکی چالاکانەی کرد لەو وۆرکشۆپەدا کە لەلایەن تاقیگەی نیشتمانی ساندیا (Sandia National Laboratories)ی ئەمریکییەوە ڕێکخرابوو و سەرپەرشتی دەکرا.
تاقیگەی نیشتمانی ساندیا دامەزراوەیەکی جیهانی پێشەنگە لە بواری ئاسایشی کیمیایی، بەڕێوەبردنی مەترسییە زانستییەکان و پەرەپێدانی چارەسەرە تەکنۆلۆژییەکان.
لە وۆرکشۆپەکەدا پەرەپێدانی توانا و لێهاتووییە، بە تایبەت بۆ لێپرسراوان و پسپۆڕانی بواری ئاسایشی کیمیا، ئامانجە سەرەکییەکانی وۆرکشۆپەکەش خۆی دەبینێتەوە لە:
1. بەرزکردنەوەی ستانداردەکان: بەهێزکردنی ئاستی بەڕێوەبردنی مەترسییە کیمیاییەکان.
2. چاکسازیی سیستەم: پتەوکردنی سیستەمەکانی سەلامەتی و ئاسایشی تاقیگەکان.
3. مامەڵەکردنی ژیرانە: گەشەپێدانی مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە و پرۆفیشناڵ لەگەڵ ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان.
لە کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداریکردن لەلایەن تاقیگەی نیشتمانی ساندیا (Sandia National Laboratories)ی ئەمریکییەوە بەخشرایە مامۆستاکەی زانکۆی گەرمیان.
