“مێژوو و پێگەی ئەمەریکا لە یاسای نێودەوڵەتی و سیاسەتی جیهاندا” ناونیشانی دیدارێکی زانستیی هاوبەشی بەشی سیستمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی و بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان بوو، کە ڕۆژی دووشەممە (٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥) لە هۆڵی شێروانە بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا، کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ڕاگری کۆلێجی زانست و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەبوون، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ بابەتێکی بەناونیشانی ( مێژووی دەستووری ئەمریکا) پێشکەشکرد.
تێیدا بە وردی تیشکی خستەسەر دەزگا و دامەزراوە باڵاکانی ئەمریکا و ڕۆڵی هەریەکەیان لە داڕشتن و ئاراستەکردنی سیاسەتی ئەمریکا.
دواتر، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئاریان ڕەئوف عەزیز) سەرۆکی بەشی سیستمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی بابەتێکی لەبارەی ( ڕۆڵی کۆنگرێس و کۆشکی سپی لە میکانیزمی دروستکردنی بڕیاری سیاسیی دەرەوەی ئەمریکا) خستەڕوو، تێیدا باسی لە قۆناغەکانی باڵادەستی ئەمریکا لە جیهان و ڕۆڵی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی کرد.
لە پانێڵی کۆتایی دیدارەکە کە لەلایەن (م.بیابان نوری) بەڕێوەدەبرا، (د.خليل عبدالقادر حسين)،
چەند پێشنیازێک بۆ هەموارکردنەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردوستانی عێراق بەراورد بە دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خستەڕوو.
