زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لە وۆرکشۆپێکدا لێکەوتەکانی کارکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٥ ساڵ خرایەڕوو

2025-12-01

ڕۆژی دووشەممە (١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥)، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی گەرمیان، بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆفیسی گەرمیانی ڕێکخراوی لانەی منداڵانی کوردستان، وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی ( لێکەوتە فرەرەهەندییەکانی کارکردنی منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ لە شاری کەلار، لە رونگەی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و تەندروسییەوە ) لە هۆڵی شێروانە ئەنجامدا.

لە وۆرکشۆپەکەدا، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عەدنان مەحمود) ڕاگری کۆلێجی زانست و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەبوون، لە سێ ڕەهەندەوە لێکەوتەکانی کارکردنی منداڵان خرایەبەرباس.

لە تەوەری یەکەمدا، (م.ئەحمەد محەمەد) لە وڵاتی هۆڵەنداوە بە شێوەی ئۆنلاین باسی لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کارکردن لەسەر منداڵان کرد، وەك بەرزبوونەوەی رێژەی وازهێنان لە قوتابخانە، یان دابرانێکی زۆری کاتی لە پرۆسەی خوێندن، کە کاریگەری نەرێنی گەورەی لەسەر داهاتووی زانستی و پیشەیی منداڵەکە دەبێت.

لە تەوەری دووەمدا، (م.سەیوان عوسمان) باسی لە لایەنە کۆمەڵایەتییەکانی کارکردنی منداڵان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، منداڵانی کارکەر زیاتر ڕووبەڕووی توندوتیژی، گێچەڵ و بەکارهێنان دەبنەوە، هەروەها ئەگەری تێکەڵبوونیان بە کرداری نایاسایی زیاترە.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەشدا، لێکەوتە تەندروستییەکان لەلایەن (م.ی.دینا محەمەد)ەوە خرایەڕوو، وەک ماندووبوون بەهۆی کارکردنی قورس و نەگونجاو، برینداربوون بە رووداوی نەخوازراو یان لە ژینگە مەترسیدارەکان، کێشەی گەشەکردن و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی منداڵان وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و تێکچوونی متمانە بەخۆبوون، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و فشاری ژیان.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن (م.ی.ساکار حسێن)ەوە بەڕێوەبرا و دوابەدوای پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان، بڕوانامەی ڕێزلێنان بە بەشداربووان بەخشرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025