ڕۆژی یەکشەممە (٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی گەرمیان، بەهەماهەنگی دەزگاکانی (فام، ئەدیبان، تەفسیر، یادگار، ئاستانە، زەهاویی و کانی عیرفان) لەگەڵ بەشێک لەکتێبی کتێبخانەی ( بەختیاری، گۆڵدن بووک، ڕێنوێن و ڕەهەند) پێشەنگایەکی کتێبی کردەوە.
پێشەنگاکە لە کۆلێجی پەروەردە کراوەتەوە و تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٤ـی کانونی یەکەم) بەردەوام دەبێت، تێیدا داشکاندنی (٣٠٪) بۆ کتێبە کوردییەکان و (٧٠٪) بۆ کتێبە عەرەبییەکان کراوە، ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاوەکو (٨)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
