زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ژمارەیەك كەلوپەلی بەكارهێنراو لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە دەفرۆشرێت

2025-11-16

زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە كە زانكـۆكەمان هـەڵـدەسێت بـە فرۆشتنی ژمارەیەك كەلوپەلی بەكارهێنراو لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە، لیستی زیادكردنەكە كراوە دەبێت، لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (١٨/١١/٢٠٢٥)كاتژمێر(١٠:٣٠) پێش نیوەرۆ لە کەمپی زانکۆی گەرمیان لە كەلار بەردەسور /بینای کۆلێجی زانست زیادكردنەكە ئەنجام دەدرێت جـا هـەر كـەس ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراو ئامادەبێـت بـۆ زانــیاری زیاتر سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان / بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لیستی كەل وپەلەكان كە بەبێ بەرامبەرە .

تێبینی:

١.بەشداربوو دەبێت بڕی(٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

٢.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی لە (٢٪) بڕی بەرامبەرەکان لە کڕیاڕ وەردەگیرێت.

٣.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025