زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە ، هـەڵـدەستێت بـە بـەكرێدانی کۆشکی فۆتۆکۆپی کۆلێجی پەروەردە لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە بۆ ماوەی ساڵێک ،زیادکردنەکە لە ڕۆژی چوار شهممه ڕێكهوتی (26/11/2025)، لە كاتژمێر (١١:٣٠) ی پێش نیوهڕۆ لە بینای كۆلێجی زانست لە كەمپی زانكۆمان لە بەردەسور ئەنجام دەدرێت ، جـا هـەر كـەسێک ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراودا ئامادەبێـت ، بـۆ وەرگرتنی زانــیارییزیاتریش کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت سەردانی بەشی یاسایی زانكۆمان بکات لە بینای كۆلێجی زانست بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان کە بەبێ بەرامبەرە.
تێبینی:
1.بەشداربوو دەبێت بڕی ( ١،٢٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دوو سەد هەزاردینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
2.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەرەکانی بەکرێدان لەکرێچی وەردەگیرێت.
3.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.
زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە ، هـەڵـدەستێت بـە بـەكرێدانی کافتریای کۆلێجی پەروەردە لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە بۆ ماوەی ساڵێک ، زیادکردنەکە لە ڕۆژی چوارشهممه ڕێكهوتی (26/11/2025) ، لە كاتژمێر (١٠:٣٠) ی پێش نیوهڕۆ، لە بینای كۆلێجی زانست لە كەمپی زانكۆمان لە بەردەسور ئەنجام دەدرێت . جـا هـەر كـەسێک ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراودا ئامادەبێـت ، بـۆ وەرگرتنی زانــیاریی زیاتریش کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت سەردانی بەشی یاسایی زانكۆمان بکات لە بینای كۆلێجی زانست بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان کە بەبێ بەرامبەرە.
تێبینی:
1.بەشداربوو دەبێت بڕی ( ٨،٠٠٠،٠٠٠)هەشت ملیۆن دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
2.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەرەکانی بەکرێدان لەکرێچی وەردەگیرێت.
3.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.
