سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران ده‌كه‌ینه‌وه ، ته‌نده‌ری پرۆژه‌ی (پاککردنەوەى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانکۆی گەرمیان (کچان و کوڕان) لە کەلار و خانقین) هەیە، كه ئاماده‌كراوه له‌لایه‌ن زانكۆی گەرمیانەوە و له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆمان خه‌رج ده‌كرێت، هه‌ركه‌س ئاره‌زووى به‌شداریكردنى هه‌یه با سه‌ردانى ژمێریارى له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان بكات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر.
ماوه‌ى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه(ماوه‌ى گرێبه‌ست) له ڕێكه‌وتى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه ده‌ستپێده‌كات له 31/12/٢٠٢٦ کۆتایى دێت.
•ئه‌م كه‌مكردنه‌وه گشتییه به‌پێی رێنمایی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومییه‌كان ژماره( 2 )ساڵی (2016) ده‌كرێت كه كراوه‌یه بۆ هه‌موو پێشكه‌شكارانی ته‌نده‌ر .
•وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر له ڕۆژى (سێشەممە/٢١/١٠/٢٠٢٥)ەوه ده‌ستپێده‌كات تا ڕۆژى (دووشەممە/ ٣/١١/٢٠٢٥)كاتژمێر ( 9 ) ى سه‌ر له به‌یانى تا ( 12:00 ) ى نیوه‌ڕۆ له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان به‌رامبه‌ر به (100.000) سه‌دهه‌زار دینار ده‌بێت كه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، كرێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سه‌ى كه كه‌م كردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.
•دوا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى (چوارشەممە/٥/١١/٢٠٢٥) كاتژمێر (10)ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت وه ڕۆژى ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر (١١:٣٠)ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت و له كاتى پشووى فه‌رمىدا دوا ده‌خرێت بۆ ڕۆژى دواتر.
•ئه‌كرێت پێش كڕینی ته‌نده‌ر خوازیار بۆ به‌شداری سه‌یری به‌ڵگه‌كانی ته‌نده‌ره‌كه بكات.
•كۆمپانیای به‌شداربوو بۆ هه‌ر پرسیار و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌نده‌ری پرۆژه‌كه ده‌توانێت سه‌ردانی زانكۆی گه‌رمیان / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروبارى خوێندکاران بكات .
مه‌رجه‌كان:-
1. پێویسته ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه‌به‌شدارى ده‌كه‌ن، موڵه‌تى یاساییان هه‌بێت
2. پێویسته ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌ستۆپاكی ساڵی(٢٠٢٥) یان هه‌بێت.
3. پێویستە پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى بۆ ساڵى (٢٠٢٥) هەبێت.
4. پێویستە کۆمپانیا بەڵێننامەى نوسراو بۆ دەستەبەرکردنى تەندەر پێشکەش بکات.
