سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نده‌ری پرۆژه‌ی (چاککردنەوە و ئیشپێكردنى ئامێرى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانکۆی گەرمیان (کچاک و کوڕان) لە کەلار و خانەقین) لەلایەن زانکۆمانەوە ئاماده‌كراوه، کە له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆی گەرمیان خه‌رج ده‌كرێت، هه‌ركه‌س ئاره‌زووى به‌شداریكردنى هه‌یه با سه‌ردانى بەشی ژمێریارى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ بكات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر.
ماوه‌ى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه (ماوه‌ى گرێبه‌ست) له ڕێكه‌وتى دهستبەكاربوونییەوە ده‌ستپێده‌كات و له ڕێکەوتی (٣١/١٢/٢٠٢٦)كۆتایى دێت.
ئه‌م كه‌مكردنه‌وه گشتییه به‌پێی رێنمایی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومییه‌كان ژماره( 2 )ساڵی (2016) ده‌كرێت، كه كراوه‌یه بۆ هه‌موو پێشكه‌شكارانی ته‌نده‌ر .
وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر له ڕۆژى سێشەممە(٢١/١٠/٢٠٢٥) ەوه ده‌ستپێده‌كات تا (ڕۆژى دووشەممە ٣/١١/٢٠٢٥)كاتژمێر ( 9 )ى سه‌رله‌به‌یانى تا ( 12:00 )ى نیوه‌ڕۆ له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان به‌رامبه‌ر به (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت كه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، كرێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سه‌ى كه كه‌م كردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت.
دوا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەممە(٥/١١/٢٠٢٥) كاتژمێر (10)ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت، ڕۆژى ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر (١٠:٣٠)ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت، له كاتى پشووى فه‌رمیدا دواده‌خرێت بۆ ڕۆژى دواتر.
ئه‌كرێت پێش كڕینی ته‌نده‌ر خوازیار بۆ به‌شداری سه‌یری به‌ڵگه‌كانی ته‌نده‌ره‌كه بكات.
كۆمپانیای به‌شداربوو بۆ هه‌ر پرسیار و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌نده‌ری پرۆژه‌كه ده‌توانێت سه‌ردانی زانكۆی گه‌رمیان / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروبارى خوێندکاران لە کەمپی زانکۆ لە بەردەسور بكات.
مه‌رجه‌كان:-
1. پێویسته ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه‌به‌شدارى ده‌كه‌ن، موڵه‌تى یاساییان هه‌بێت.
2. پێویسته ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌ستۆپاكی ساڵی(٢٠٢٥) یان هه‌بێت.
3. پێویستە پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى بۆ ساڵى (٢٠٢٥) هەبێت.
4. پێویستە کۆمپانیا بەڵێننامەى نوسراو بۆ دەستەبەرکردنى تەندەر پێشکەش بکات.
