زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بۆ یەکەمجار لە زانکۆی گەرمیان خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدرێت

2025-10-18

بەمەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و خێراکردنی پرۆسەی وەرگرتن و  ڕاییکردنی کاروبارەکانیان، خوێندکاران دەتوانن پێش هاتنیان بۆ زانکۆ، بەشێوەی ئەلیکترۆنی زانیارییە داواکراوەکان لەڕێگەی فۆرمێکەوە پڕبکەنەوە.

زانیارییە داواکراوەکان:

(ناوی چواری خوێندکار کوردی، ناوی چواری بەئینگلیزی (هاوشێوەی پاسپۆرت، ئەگەر هەبوو)، ڕێکەوتی لەدایکبوون، ڕەگەز، گروپی خوێن، ژمارەی مۆبایلی خوێندکار و کەسی نزیکی، ژمارە و ڕێکەوتی دەرچوون و لایەنی دەرچوێنەری کارتی نیشتمانی، شوێنی نیشتەجێبوون بەپێی کارتی زانیاری [پارێزگا، قەزا، ناحیە، گەڕەک/گوند]، ژمارەی ئەزموونی، لقی خوێندن، ناوی ئامادەیی، ساڵی دەرچوون، بەشی وەرگیراو، شێوازی وەرگرتن، ناوی سیانی کەفیل، شوێنی کارکردن، مووچەی کەفیل، ژمارە و ڕێکەوتی دەرچوونی کارتی نیشتمانیی کەفیل، ژمارە و ڕێکەوتی نووسراوی پشتگیری کەفیل).

هاوپێچەکان:

- کارتی نیشتمانیی خوێندکار (PDF)

- پاسپۆرتی خوێندکار (وێنە، ئەگەر هەبوو)

- کارتی زانیاری (PDF)

- وێنەی مامەڵەی خوێندکار (وێنە)

- ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی و گروپی خوێن (PDF)

- فۆرمی خۆراک/کارتی ئەلیکترۆنیی خۆراک (PDF)

- بڕوانامەی قۆناغی 12ی ئامادەیی (PDF)

- کۆدی ئاسایشی خوێندکار (وێنە، ئەگەر هەبوو)

- کارتی نیشتمانیی کەفیل (PDF)

- کارتی زانیاریی کەفیل (PDF)

- نووسراوی پشتگیریی فەرمانگەی کەفیل (PDF)

لێرەدا خوێندکار بەپێی ئەو بەش و کۆلێجەی لێی وەرگیراوە، دەتوانێت کلیک بکات بۆ چوونە ناو فۆرمە ئەلیکترۆنییەکەوە.

کۆلێجی پەروەردە

کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت

کۆلێجی زانست

کۆلێجی پزیشکی

کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان

کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان

کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیایی زانیاری

بەشە زانستییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ(یاسا _ ئەندازیاری شارستانی_ ئەندازیاری تەلارسازی_ پەرەپێدان و پلاندانانی شار_ سیستەمی سیاسی و سیاسەتی گشتی_ ژمێریاری ئەلیکترۆنی _ گەشتوکاڵ)

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025