خوێندکار کە دێتە زانکۆی گەرمیان پێویستە بە شێوەی زنجیرەیی ئەم ڕێکارانە بگرێتەبەر:
١- سەردانی ئەو کۆلێجە دەکات کە لێی وەرگیراوە و دەچێتە لای ئەو لیژنەیەی کە لەکۆلێجەکەیەو مامەڵەکانی تەواو دەکات، دەبێت وەسڵی کەفالەت و وەسڵی مامەڵەکردن ببڕێت.
تێبینی: ئەوانەی لەکۆلێجەکانی خانەقین وەرگیراون دەبێت راستەوخۆ سەردانی کۆلێجەکانی خانەقین بکەن و بۆ کەفالەت و بەڵێننامەش ناگەڕێنەوە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ.
٢- سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆ لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆ (باڵەخانەی کۆلێجی زانست) بکەن بۆ ئەنجامدانی کاروبارى کەفالەت و بەڵێننامە و پێویستە وەسڵەکانی پێبێت.
٣- دوای تەواوکردنی مامەڵەکە و پێشکەشکردنی بەلیژنە، ئەگەر خوێندکارەکە دەیەوێت شوێن گۆڕین بکات، پێویستە بچێتە لای سەرۆکی ئەو بەشەی لێی وەرگیراوەو رەزامەندی سەرۆکی بەش بهێنێت بۆ بەرپرسی تۆماری کۆلێجەکەی، پاشان داوای شوێن گۆڕین بکات لەرێگەی سیستەمەوە، چونکە هەموو کارێکی شوێن گۆڕین دەبێت لەڕێگەی سیستەمەوە ئەنجامبدرێت.
تێبینی: خوێندکارانی وەرگیراو لەبەشەکانی ( سیستەمە سیاسییەکان وسیاسەتی گشتی، پەرەپێدان و پلاندانانی شار، ژمێریاری ئەلیکترۆنی، گەشتوکاڵ) سەردانی بینای بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن.
٤- پاشان کە بەرپرسی تۆمارەکە داواکاری خوێندکارەکەی ئەپلۆدی ناو سیستەمەکە کرد راستەوخۆ دەچێتە تۆماری گشتی زانکۆ، تۆماری گشتی زانکۆش دەینێرێت بۆ ئەو بەش و کۆلێج و زانکۆیەی کە خوێندکارەکە داوای کردووە.
تێبینی: مەرج نییە هەموو داواکارییەکی شوێن گۆڕین پەسەند بکرێت.
٥- خوێندکار خۆی دەتوانێت لەرێگەی وشەی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕی تایبەت بەخۆی سیستەمی زانکۆلاین بکاتەوە و نمرەکەی خۆی تاقیبکاتەوە کە لەچی بەش و کۆلێج و زانکۆیەکی دیکە وەردەگیرێت و نمرەکەی گونجاوە بۆی.
تێبینی: ئەمە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە داوای شوێن گۆڕین دەکەن.