سەرۆکایەتی زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە، بۆ جاری دووەم هـەڵـدەستێت بـە بـەكرێدانی کافتریای کۆلێجی پەروەردە بنەڕەت لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە بۆ ماوەی ساڵێک. زیادکردنەکە كاتژمێر (١٠:٣٠)ی پێش نیوهڕۆی ڕۆژی چوارشهممه ڕێكهوتی (22/10/2025)، لە بینای كۆلێجی زانست لە كەمپی زانكۆ ئەنجامدەدرێت، هـەر كـەسێک ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراودا ئامادەبێـت، بـۆ وەرگرتنی زانــیاریی زیاتریش کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت سەردانی بەشی یاسایی زانكۆمان بکات لە بینای كۆلێجی زانست بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەكان کە بەبێ بەرامبەرە.
تێبینی:
1.بەشداربوو دەبێت بڕی ( ٢،٥٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن و پینج سەد هەزار دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
2.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەرەکانی بەکرێدان لەکرێچی وەردەگیرێت.
3.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.