زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

نزیکەى سێ هەزار کتێب بەخشرایە کتێبخانەى ناوەندی زانکۆی گەرمیان

2025-10-07

دوابەدوای پێشکەشکردنی نزیکەى سێ هەزار کتێب بە کتێبخانەى ناوەندی زانکۆی گەرمیان، سەرۆکی زانکۆ رێزلێنانی بەخشییە هەریەکە لە بنەماڵەى (نوری دەروێش ئەحمەدی بەرخانەقا) و (سەردار فەقێ محەمەد).

ڕۆژی سێشەممە (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پێشوازی لە (سەردار فەقێ محەمەد) کرد، کە هاوکار و یارمەتیدەربوو لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەى ناوەندی زانکۆ بە سەرچاوەى جۆراوجۆر، کە لەلایەن بنەماڵەى کۆچکردوو (نوری دەروێش ئەحمەدی بەرخانەقا)ەوە پێشکەش بە کتێبخانەى ناوەندی کرابوو، لە وتەیەکیشدا سەرۆکی زانکۆ، سوپاس و دەستخۆشی لە کەسوکاری مامۆستای کۆچکردوو کرد.

لەپاش کۆچی دوایی (م.نوری دەروێش ئەحمەدی بەرخانەقا)، کەسوکارەکەى بڕیاریاندا کتێبخانەکەى کۆچکردوو ببەخشن، کە لە چەندین سەرچاوەى جیاواز و جۆراوجۆر بە زمانە جیاجیاکان پێکهاتووە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025