زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ناوەندی شێروانە بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە زانکۆی گەرمیان دامەزرا

2025-09-21

زانکۆی گەرمیان، (ناوەندی شێروانە بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی) لە زانکۆکە دامەزراند، کە ئامانج لێی دۆکیۆمێنتکردنی دەستنووس و بەڵگەنامە و ڕووداوەکانی کوردستان بە گشتی و ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی.

ئامانجی ناوەندەکە، کۆکردنەوەی دۆکیۆمێنتی ناوخۆ و دەرەوە و ئەرشیفی ڕۆژنامەوانی، کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی لەپێناو پاراستنی مێژووی نەنوسراوی هاوچەرخی کەلتووری کوردستان، هەروەها کۆکردنەوە و پاراستنی دەستنوسەکان، بنیاتنانی کتێبخانەی دیجیتاڵی و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە (٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین بە نوسراوی ژمارە (١٧٤٣٤)، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ناوەندی شێروانە بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی دەربڕی، لەوبارەیەوە (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ڕایگەیاند: ناوەندەکە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت بۆ گەرمیان وەک ناوچەیەکی دەوڵەمەندی مێژوویی و کەلتووریدا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025