زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

‏‎زانکۆی گەرمیان شەشەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی لەبواری شوێنەوار و مێژوو ئەنجامدەدات

2025-09-19

‏‎زانکۆی گەرمیان، بەهاوبەشی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بەشی میراتی کەلەپوری- ئەلما ماتەر ستۆدیۆروم- زانکۆی بۆڵۆنیای ئیتاڵیا و ڕێکخراوی میساک، شەشەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (میراتی هەمیشەیی ناوچەی گەرمیان: شوێنەوار، ناسنامە و بەهای مێژوویی) لە مانگی (شوباتی ٢٠٢٦) ئەنجامدەدات.

‏‎کۆنفرانسەکە لە ڕێکەوتی (١٧-١٨ـی شوباتی ٢٠٢٦) لە کەلار بەڕێوەدەچێت و دواتریش توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە ژمارەیەکی تایبەتی (گۆڤاری ئاران)ی زانکۆی گەرمیان بڵاودەکرێنەوە.

‏‎ئامانجەکانی کۆنفرانس:

١. کۆکردنەوەی داتا شوێنەواری و مێژووییە نوێیەکان لەسەر ناوچەی گەرمیان و ئاشکراکردنی ڕاستییە مێژووییە شاراوەکان.

٢. ئاشنابوون بە ڕۆڵی گەرمیان لە گواستنەوەی پەرەسەندنە فەرهەنگی و شارستانییەتەکان و بیروباوەڕ و ئاین و نەریتە هونەرییەکان.

٣. ئاوڕدانەوە لە بەها شوێنەواری و کەلتوری و مێژووییەکانی ناوچەی گەرمیان و ئاشناکردنی ڕای گشتی ناوخۆیی و دەرەکی بە گەنجینە شوێنەواری و دەوڵەمەندەکەی گەرمیان.

٤. پێکەوە بەستنەوەی دیمۆگرافیای ناوچەی گەرمیان: ئامانجی ئەم کۆنفرانسەیە گەرمیان بخاتەوە نێو چوارچێوە جوگرافی و شارستانییەتەکەی خۆی و ڕەسەنیەتی نەتەوە یەک لە دوای یەکەکانی ناوچەکە بخاتە ڕوو.

٥. ئامانجی گرنگی ئەم کۆنفرانسە ئاشناکردنی ڕای گشتییە بە گرنگی ناوچەی گەرمیان لە ڕووی مێژووی فرەنەتەوەیی و فرە ئاینی لە ناوچەکە و پتەوکردنی گیانی پێکەوە ژیان و یەکترقبوڵکردن لە نێو نەوەکانی ئێستا و داهاتوودا.

٦. بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی پێشەنگ و میتۆدە تەکنەلۆژیاییە نوێییەکان کە چارەسەری نوێ بۆ ئاڵەنگاریە شوێنەواری و مێژووییەکان پێشکەش دەکەن.

٧. بونیادنانی چوارچێوەیەکی کاری پێکەوەیی لە نێوان دامەزراوە ئەکادیمی و حکومی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاگاییی گشتی و پەرەپێدانی ڕۆشنبیری شوێنەواری و مێژوویی

ڕۆژمێری کۆنفرانس:

ڕاگەیاندنی کۆنفرانس:                     ١٩/ ٩/ ٢٠٢٥

دوا کات بۆ وەرگرتنی پوختە:            ١٩/ ١٠/ ٢٠٢٥

 کاتی وەڵامدانەوەی پوختە              ١١/١٤/ ٢٠٢٥

دوا کات بۆ ناردنی توێژینەوە:       ١/١٢/ ٢٠٢٦

 ڕۆژانی کۆنفرانس                          ١٧-١٨/ ٢/ ٢٠٢٦

پەیوەندیکردن:

٠٧٧٣٦٩٩٢٩٧٦

٠٧٧١٩٤٧٤٤٦٤

ئیمەیڵ: aihs@garmian.edu.krd

‏‎بۆ زانیاری زیاتر، کلیک لێرە بکە بۆ چوونە نێو ماڵپەڕی تایبەت بە کۆنفرانس

‏کلیک بکە

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025