ڕۆژی چوارشەممە (١٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥)، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بەیاوەری شاندێک سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد و لەلایەن (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی زانکۆ هاوکاری و پشتیوانییەکانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بۆ زانکۆی گەرمیان بەرزنرخاند و داوایکرد پاڵپشتییەکانیان زیاتر بکەن.
لایخۆیەوە (د.هێمن عاصی) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، بەڵێنیدا ستاف و دەرمانی پێویست بۆ بنکەی تەندروستی زانکۆی گەرمیان دابین بکەن، بەجۆرێک (٢٤) کاتژمێر لە خزمەت خوێندکاراندا بێت.