سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانكۆی گەرمیان، یه‌كه‌م خولی چڕ‌و كورت خایەنی پێداگۆجی بۆ ئه‌و مامۆستایانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، کە هه‌ڵگری نازناوی زانستیین و پێشتر خولی ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌یان له زانكۆكان ته‌واوكردووه.
کردنەوەی خولەکە، دوابەدوای ئەو فەرمانە دێت کە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی/ فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان، تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی چڕ و كورت خایه‌ن (Intensive Short Course) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا، ڕایگەیاند.
- خوله‌كه (6) هه‌فته ده‌خایه‌نێت و هه‌ر هه‌فته‌ی (3) ڕۆژ وانەی (ڕووبەڕوو) ده‌خوێندرێت، لە هەر ڕۆژێکدا (4) کاتژمێر وانه ده‌خوێندرێت لە هۆڵی پێداگۆجی لە بینای کۆلێجی پزیشکی.
- به‌شداربوون بۆ مامۆستایان ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت، مامۆستایانی سه‌ركه‌وتووی خوله‌كه ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانە‌ی خواره‌وه‌یان پێده‌به‌خشرێت:
1- پێدانی بڕوانامه‌ی پێداگۆجی بە (١٢ ECTS)،
2- پێدانی سوپاس و پێ‌زانین به واژۆی وه‌زیری خوێندنی باڵا.
3- لێخۆشبوو‌ن له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ.
- پرۆگرامی خوله‌كه پێكدێت له شه‌ش گورزه‌وانه (Module)، كه ناوه‌ڕۆكی هه‌مان پرۆگرامی خوله (6) مانگییه‌كان ده‌بێت كه له لایه‌ن مامۆستایانی سه‌نته‌ره‌كانی پێداگۆجییه‌وه ده‌وترێته‌وه، به‌ڵام به چڕوپڕی.
- كرێی به‌شداریكردن له خول بڕی په‌نجا هه‌زار دینار (50000) ده‌بێت.
بۆ ناو تۆمارکردن کلیک لەسەر بەستەرەی خوارەوە بکە
(کۆتا ڕۆژ بۆ ناو تۆمارکردن بەرواری ٢٥/٩/٢٠٢٥ دەبێت):