زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجەکان کۆبووەوە

2025-09-15

بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارە زانستی و کارگێڕییەکانی کۆلێجەکانی زانکۆی گەرمیان، ڕۆژی دووشەممە (١٥ى ئەیلولی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجەکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە (پرۆفیسۆر د.عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامادەیبوون، چەندین تەوەر و باس گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە سەرەتادا، سەرۆکی زانکۆ ئاماژەى بەو فەرمانی زانکۆییە کرد کە بە ژمارە (٣٨٣٨) کە لە ڕێکەوتی (١٤/٩/٢٠٢٥) دەرچووە و تایبەتە بە پێدانی دەسەڵات بە یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجەکان بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لەوانە (بەستنەوەى هۆبەکانی خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی و دڵنیایی جۆری بە نوسینگەى یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجەکانەوە.

هەروەها (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) داوای لە ئامادەبووان کرد بەشێوەیەکی باشتر چاودێری پرۆسەى خوێندن و کاروبارە زانستی و کارگێڕییەکان بکەن، هاوکات جەختیکردەوە لەسەر گرنگی کردنەوەى خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) بەپێی پلانی نوێی بەش و کۆلێجەکانیان.

دواتریش یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، سەرنج و تێبینییە کارگێری و زانستییەکانیان خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش بەرچاوڕوونی زیاتریان بە یاریدەدەرانی ڕاگری کۆلێجەکاندا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، هەریەکە لە یاریدەدەرانی ڕاگری کۆلێجەکان پرسیار و تێبینی و پێنشیارەکانیان ئاراستەى دەستەى سەرۆکایەتی زانکۆ کرد و گفتوگۆی وردیان لەبارەوە کرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025