زانكۆی گەرمیان، بەهاوبەشی ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی، حەوتەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی بەناونیشانی
(مەترسییە ژینگەییەكان لە ناوچەی گەرمیان و چۆنێتی بەڕێوەبردنیان) لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٢٦ ئەنجامدەدات.
وردەکاری کۆنفرانس:
زمانەكانی ئەنجامدانی توێژینەوە (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).
ئامانجەكانی كۆنفرانس
- خستنەڕووی مەترسییە ژینگەییەكانی ناوچەی گەرمیان بەگشتی، و كێشەی كەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەكان بەتایبەتی، لەپێناوی دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆیان.
- دەرخستنی توانستی پرۆگرام و تەكنیكە پیشكەوتووەكان وەكو سیستەمی زانیارییە جوگرافییەكان و هەستكردن لە دورەوە لە شیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی مەترسییە ژینگەییەكاندا.
- تیشکخستنە سەر ڕەهەندە مرۆیی و دیمۆگرافییەکانی بەڕێوەبردنی مەترسی ژینگەیی، بەشیکردنەوەی پەیوەندی نێوان گەشەی دانیشتووان، کۆچکردن و بەکارهێنانی ناپایەدارانەی سەرچاوە سروشتییەکان.
- پێشکەشکردنی ئەزموون و شارەزایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە گونجاندن و کەمکردنەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و هەڵسەنگاندنی کارپێکردنیان بۆ ناوچەی گەرمیان.
- بەرزکردنەوەی هاوکارییە زانستییەکان لە نێوان لقەکانی جوگرافیای سروشتى و مرۆیی بۆ پەرەپێدانی تێگەیشتنێکی گشتگیر لە هۆکار و کاریگەرییەکانی مەترسییە ژینگەییەکان و پێشنیارکردنی چارەسەری گشتگیر و فرە ئاست.
- كاریگەری مەترسییە ژینگەییەكان و پێشنیاركردنی چارەسەری گشتگیر و فراوان.
تەوەرەكانی كۆنفرانس
- سەرچاوە ئاوییەكان و چۆنێتی بەڕێوەبردنی مەترسییەكانی.
- قەیرانی ئاو و لێكەوتە ژینگەییەكانی.
- تەكنیكە نوێیەكان و ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكاندا.
- بەڕێوەبردنی دەرامەتی ئاو لە ئاوزێڵی ڕووبارەكاندا.
- مەترسییە ئاووهەوایی و جیۆمۆرفۆلۆجییەكان.
- گۆڕانی ئاووهەوا و كاریگەرییەكانی لەسەر سەرچاوە ئاوییەكان.
- ڕۆڵی گەشەی دانیشتووان و كۆچ لە توندكردنی قەیرانی ئاودا.
- فراوانبوونی شارەكان و كاریگەرییان لەسەر سەرچاوە ئاوییەكان و زەوییە كشتوكاڵییەكان.
مەرجەكانی بەشداریكردن
- پێویستە توێژینەوەی پێشكەشكراو لەچوارچێوەی یەكێك لە تەوەرەكانی كۆنفرانسدا بێت.
- نابێت توێژینەوەكە پێشتر لەگۆڤارێك یان كۆنفرانسێكیتر پێشكەشكرابێت بۆ بڵاوكردنەوە.
- توێژینەوەكە بەپێی ڕێنماییەكانی گۆڤاری ئاران بۆ زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی گەرمیان ڕێكخرابێت.
- سەرجەم توێژینەوە پەسەندكراوەكان (زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكان) لە ژمارەیەكی تایبەتی گۆڤاری ئاران بۆ زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكان، و بەشە زانستییەكان لەگۆڤاری (پاسەر)ی زانكۆی گەرمیان بێ بەرانبەر بڵاودەكرێتەوە.
- كرێی بەشداریكردن بەبێ توێژینەوەی زانستی بڕی (75000) دیناری عێراقی دەبێت.
بەروارە گرنگەكان
- 15 / 9 / 2025 ڕاگەیاندنی كۆنفرانس و دەستپێكی وەرگرتنی پوختە
- 1 / 11 / 2025 كۆتا بەروار بۆ وەرگرتنی پوختە
- 10 / 11 / 2025 وەڵامدانەوەی پوختە پەسەندكراوەكان
- 15 / 1 / 2026 كۆتا بەروار بۆ ناردنی تەواوی توێژینەوە
- 1 / 3 / 2026 وەڵامدانەوەی توێژینەوە پەسەندكراوەكان
- 7 و 8 / 4 / 2026 بەرواری بەڕێوەچوونی كۆنفرانس
توێژینەوەكان بنێرێن بۆ ئەم ئیمێڵە: erma@garmian.edu.krd
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بەم ژمارانەوە (واتس ئاپ، ڤایبەر، تلیگرام).
لینکی سایتی تایبەتی کۆنفرانس