زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی پێشووی بەشی یاسا ڕێزلێنانی پێبەخشرا

2025-09-15

لەبەرامبەر کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە پۆستی سەرۆک بەشی یاسا و وەک پێزانینێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونی، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.هۆشمەند عەلی کەریم) سەرۆکی پێشووی بەشی یاسا.

ڕۆژی دووشەممە (١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥)، لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان و بە ئامادەبوونی (م.گۆران حسێن ئەحمەد) سەرۆکی بەشی یاسا، ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخشرایە سەرۆکی پێشووی بەشەکە.

لە وتەیەکدا، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی ئاراستەی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.هۆشمەند عەلی کەریم) کرد، کە لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی دڵسۆزانە و خەمخۆرانە کاروباری بەشی یاسا لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران بەڕێوەبردووە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025