زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان ناوی لەلیستی زاناکانی جیهان تۆمارکرا

2025-09-21

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمساڵی زانکۆی ستانفۆرد، مامۆستایەکی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان، ناوی لە لیستی زاناکانی جیهاندا تۆمارکراوە.

(پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.حەیدەر ئیبراهیم محەمەد) مامۆستا لە بەشی فیزیای کۆلێجی پەروەردە، ناوی لە لیستی (٢٪) زاناکانی جیهانە، کە زانکۆی ستانفۆرد بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئیلسیڤیەر بۆ دیاریکردنی توێژەرە سەرکەوتووەکانی جیهان دەریدەکات.

داتاکانی ئەم ڕیزبەندییە لە داتاکانی سکۆپەس وەردەگیرێت و پشتی بە توێژینەوەی زانستی و ژمارەی سایتەیشن و (H-index) بەستووە.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆوە، پیرۆزبایی لە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.حەیدەر ئیبراهیم محەمەد) دەکەین، بەهیواین بەردەوام بێت لە بەدەستهێنانی پلەی زانستی باڵاتر.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025