لەچوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ خستنەوەگەڕی پرۆژە ڕاگیراوەکانی نێو کەمپی زانکۆ، لە ڕۆژی شەممە (١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥) کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان دەستیپێکردەوە.
ڕووبەری باڵەخانەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ (٢٠٧٥ مەتر دووجا)یە و ماوەی نزیکەی (١٠) ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیدا ڕاگیرابوو.
هاوکات هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەی باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆ قۆناغی باشی بڕیوە و ئومێد دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا کارکردن تێیدا دەستپێبکاتەوە.