زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لۆگۆی نوێی زانکۆی گەرمیان

2025-09-15

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بڕیاریدا بە گۆڕینی لۆگۆی زانکۆکە، بۆ ئەو مەبەستەش لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ، لۆگۆی نوێی زانکۆی گەرمیان پەسەندکرا.

هاوکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی، سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و ڕۆژی سێشەممە (٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی بە نوسراوی ژمارە (١٦٧٧٥) لۆگۆ نوێیەکەی پەسەند کرد.

لێکدانەوەی هێماکانی لۆگۆی نوێی زانکۆی گەرمیان

- ڕەنگی هەناری: هێماییە بۆ بایەخەکانی زانست، دانایی، جددیەت و بیرکردنەوەی قووڵ.

- تیشکی خۆر: بریتییە ڕووناککردنەوە و نوێبوونەوە و گەشەسەندن و هیوا، لە (١٠) تیشک پێکهاتووە کە ئاماژەیە بۆ ساڵی دامەزراندنی زانکۆی گەرمیان.

- قەڵای شێروانە: شوێنەوارێکی مێژوویی دیار و ناسنامەی گەرمیان و کەلارە.

- پردی ئەڵوەن: شوێنەوارێکی مێژوویی کوردستان و ناسنامەی خانەقینە.

- ڕەنگی سپی: هێمایە بۆ کتێب کە سەرچاوەی زانست و زانیارییە.

- ٢٠١٠ : هێمایە بۆ ساڵی دامەزراندنی زانکۆی گەرمیان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025