زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە، هـەڵـدەستێت بـە بـەكرێدانی کافتریای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە بۆ ماوه‌ی ساڵێك. زیادكردنه‌كه بۆماوەی(٣٠) ڕۆژكراوه ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌سی به‌شدار ده‌توانێت سه‌ردانی كۆلێجی ناوبراو بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر كافتریای كۆلێجه‌كه.
زیادكردنه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی(5/10/2025) لە كاتژمێر (١٠:٣٠)ی پێش نیوه‌ڕۆ لە بینای كۆلێجی زانست لە كەمپی زانكۆمان لە بەردەسور ئەنجامدەدرێت.
هـەر كـەسێک ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراودا ئامادەبێـت ،بـۆ وەرگرتنی زانــیاریی زیاتریش کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت سەردانی بەشی یاسایی زانكۆمان بكات له ناو بینای كۆلێجی زانست به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مه‌رج و ڕێنماییەكان كه بێ به‌رامبه‌ره.
تێبینی:
1.بەشداربوو دەبێت بڕی(٢،٥٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن پێنج سەد هەزار دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
2.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەرەکانی بەکرێدان لەکرێچی وەردەگیرێت.
3.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشووەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.