زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئاگادارییەک بۆ ئارەزوومەندانی خوێندن لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان

2025-09-02

کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان/خانەقین، مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندن لە کۆلێجەکە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بڵاودەکاتەوە و لە خوارەوە تەواو مەرج و ڕێنماییەکان بۆ ئارەزوومەندان خراوەتەڕوو:

مەرج و ڕێنماییەکان بۆ خوێندن لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان/خانەقین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی (زانستی – وێژەیی):

١- خوێندكار دەبێت دەرچووی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) يان (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بێت.

٢- تەمەنی خوێندکار نابێت لە (٢٥)ساڵ زیاتر بێت واتە لەدايكبووی ساڵی(٢٠٠٠) بۆ سەرەوە بێت.

٣- كۆنمره‌ی ده‌رچوونی پۆلی (١٢) له‌ (٥٥٪) كه‌متر نه‌بێت واته‌ (٣٨٥) بێت.

٤- ئەگەر كۆنمره‌ی پۆلی (١٢) له‌ خوار (٥٥٪) بێت دەتوانێت بە شێوەی پاراڵیڵ بۆ دەوامی بەیانیان وەربگرێت، یان بۆ دەوامی ئێواران وەربگرێت.

٥- مەرجی باڵا: بۆ ڕەگەزی نێر لە (١٦٥)سم کەمتر نەبێت و بۆ مێ لە (١٥٥)سم کەمتر نەبێت.

ڕێنمایی وه رگرتنی خوێندکارانی پەیمانگای وەرزشی (حکومی) و (ناحکومی) و (پاڵەوانەکان):

١- یه که م و دووەم و سێیەمی پەیمانگاکانی وەرزش له کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانسته وەرزشیەکان وەردەگیرێن به شێوەی ئاسایی.

٢- دەرچووانی په یمانگاکانی وەرزشی (حکومی) سەر به وەزارەتی پەروەردە بو ساڵی خوێندنی (۲۰۲٤-۲۰۲٥) مافی پێشکەشکردنیان هەیە، بەمەرجێک تێکڕای نمرەی پەیمانگایان له (٥٥) کەمتر نەبێت. ئەگەر تێکرای نمرەی پەیمانگایان له (٥٥٪) کەمتر بوو تا کۆنمرەی (٥٠٪) به شێوەی پارالیل وەردەگیرێن.

ودەرچوانی په یمانگه (ناحکومیەکان) مافی وەرگرتنیان هەیه بەمەرجێک کۆنمرەیان له (٦٥) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ئاسایی وه (٦٠) که متر بۆ خوێندنی پارالیل.

٣- رێژەی (٥٪) ی کورسیەکانی وەرگرتنی پاڵەوانان بۆ دەرچوانی پەیمانگه وەرزشیەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەرده دەبێت.

٤- پێشکەشکاران له دەرچوانی خوێندنی پیشەیی، پیشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و پەیمانگە وەرزشییەکان (ناحکومی) به سیستەمی پارالیل وەردەگیرێن و پاڵەوانانی پەیمانگا وەرزشیەکان وەردەگیرێن بەمەرجێک پێنج ساڵ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر پاڵەوانییەکەیدا.

ڕێنمایی وەرگرتنی خوێندکاران له بەشی ئێواران

ساڵی (٢٠٢٥- ٢٠٢٦):

دەرفەتێک بۆ ئەو خوێندکار و فەرمانبەرانەی دەیانەوێت بڕوانامە زیاد بکەن، لە ڕێگەی دەوامی ئێواران، بەم مەرجانەی خوارەوە:

١ - تەمەن له (۳۵) ساڵ زیاتر نەبێت.

۲- دەرچووی ئامادەیی بێت، کۆنمرەی (٥٥) کەمتربێت. (واته بێ مەرجی کۆنمرە)

٣- دەرچووی په یمانگای وەرزشی حکومیەکان و ناحكومیەکان (ساڵی دەرچوون کراوەیه).

٤- مامۆستایانی دامەزراو لە بواری وەرزش سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردەی (حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق) مافی پێشکەشکردنیان هەیە بە مەرجێ تەمەنی ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت

فێرخوازان دەتوانن بەشێوەی

ئەلیکترۆنی لەڕێگەى گۆگڵ فۆرمەوە، زانیارییەکان پڕبکەنەوە و بینێرن.

فۆرمی پێشکەشکردن

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025