بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان /کەمپی بەردەسور و هۆبەی تۆماری کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان لەخانەقین، فۆرمی وەرگرتن لە (زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بەسەر خوێندکارانی دەرچووی ئامادەییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دابەشدەکات.
دابەشکردنی فۆرم بەسەرپەرشتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییە و دەرچووانی ناوچەکانی ( خانەقین، جەلەولا، سەعدییە، مەندەلی، قەرەتەپە، جەبارە) سەر پارێزگای دیالە بۆ هەردوو لقی ( زانستی و وێژەیی) خولی یەکەم و دووەم دەتوانن فۆرم وەربگرن.
خوازیاران دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (١٠/٨/٢٠٢٥) تا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (٢١/٨/٢٠٢٥)، فۆرم دابەش دەکرێت.
تێبینی:
١- ئەو خوێندکارانەی خولی دووەمیان هەیەو هێشتا تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان نەکردووە، دەتوانن فۆرمەکە وەربگرن و پڕی بکەنەوە.
٢- فۆرم دابەشکردن لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان (کەمپی بەردەسور)، هەروەها هۆبەی تۆمار کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان/ خانەقین لە کاتژمێر ( ٩ بەیانی تاوەکو ١ )ی پاش نێوەڕۆ دەبێت.
٣- ئەم فۆرمە بۆ وەرگرتنە لەهەموو زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، نەک تەنها زانکۆی گەرمیان.
پێویستییەکان:
١- هێنانی کارتی تاقیکردنەوە (البطاقة الامتحانیة).
٢- بۆردی نمرەکان کە لەلایەن کارگێڕی خوێندنگاکەوە مۆر کرابێت.
٣- کارتی نیشتمانی (البطاقة الوطنیة).