زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

‎خوێندکارێكی زانكۆی گەرمیان ھەڵەیەكی زانستی لەکتێبێکی دیجیتاڵی دەدۆزێتەوە

2025-08-08

خوێندکارێکی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیان، هەڵەیەکی زانستی لە کتێبێکی دیجیتاڵی پزیشکی دەدۆزێتەوە، کە سەرچاوەیەکی زانستیی باوەڕپێکراوە لە جیهاندا و لەچوارچێوەی ئەپڵیکەیشنێکدا بۆ خوێندکاران و پسپۆڕانی تەندروستی خراوەتەڕوو.

(سایە حەسەن عەزیز) خوێندکاری قۆناغی سێیەمی کۆلێجی پزیشکییە، ھەڵەیەکی زانستیی پزیشکی لەکتێبی دیجیتاڵی (Human Anatom Atlas)ى جیھانی دۆزیەوە، کە باوەڕپێکراو لەلایەن خوێندکارانی پزیشکی ھەموو وڵاتان بەکاردەھێنرێت و زیاتر لە (6000) مۆدێلی ئەناتۆمی مرۆڤی تێدایە، ئەم کتێبە دیجیتاڵە ئەمریکییە، ئامرازێکی پێشکەوتووی فێرکردنە بۆ خوێندکاران و پسپۆڕانی تەندروستی کە ڕێگەیان پێدەدات بە شێوەیەکی ورد و سێ ڕەهەندی anatomy مرۆڤ بخوێنن.

لە کاتی سەرنجدانی بۆ Atlas anatomy درک بەوەدەکات کە Mental artery وەکو برانچێک ( لقێک ) لە Inferior labial artery from the facial artery نیشاندراوە، نەک وەکو anastomosis، لە کاتێکدا کە Mental artery تێرمیناڵ برانچى Inferior alveolar artery from Maxillary artery، دوای ئاگادارکردنەوەی Atlas team developers سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی خوێندکارەکەی زانکۆی گەرمیان کرد و خۆشحاڵ بوون بە دۆزینەوەی ئەو ھەڵەیە و بەڵێنی چاککردنیاندا لە ئەپدەیت و ڤێرژنەکانی داھاتوویدا کە سەرچاوەی لەم text book انەوە وەرگرتووە:

Gray’s Anatomy

Netter’s Atlas of Human Anatomy

Moore’s Clinically Oriented Anatomy

Grant’s Atlas

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025