بەمەبەستی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش، بەشی یاسا لە زانکۆی گەرمیان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی واژۆکرد.
یاداشتەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە (٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٥) لەنێوان (مامۆستای یاریدەدەر دڵشاد مدحت محمد ) نوێنەر و بڕیاردەری بەسی یاسا و (هاوڕێ احمد) سەرۆکی ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی بە چاودێری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان واژۆکرا، بە ئامانجی ئەنجامدانی کار و چالاکیی زانستیی ئەکادیمی هاوبەش بۆ خوێندکاران و مامۆستایان.
ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، ناوەندێکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە، تایبەتە بەلێکۆڵینەوەو بنکۆڵکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستن و پێشخستن و چەسپاندنی بنەما گشتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای تاوانی نێودەوڵەتی لەکوردستان.