زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بانگەواز بۆ فرۆشتنی ژمارەیەك كەلوپەلی بەكارهێنراو

2025-07-28

زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە كە زانكـۆكەمان هـەڵـدەسێت بـە فرۆشتنی ژمارەیەك كەلوپەلی بەكارهێنراو لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە، لیستی زیادكردنەكە كراوە دەبێت بۆ ماوەی (١٢) ڕۆژ، لە رۆژی دوای ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەستپێدەکات و ڕۆژی دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە؛ لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١١/٨/٢٠٢٥)كاتژمێر(١٠:٣٠) پێش نیوەڕۆ لەنێو کەمپی زانکۆی گەرمیان لە كەلار /بینای کۆلێجی زانست زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت، هـەر كـەس ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراو ئامادەبێـت.

بـۆ زانــیاری زیاتر سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان / بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە بكات بەمەبەستی وەرگرتنی لیستی كەلوپەلەكان كە بەبێ بەرامبەرە .

تێبینی:

١.بەشداربوو دەبێت بڕی(١،٤٠٠،٠٠٠)یەک ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

٢.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی لە (٢٪) بڕی بەرامبەرەکان لە کڕیار وەردەگیرێت.

٣.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025