بەبۆنەی بەسەرکەوتوویی کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە فەرمانی زانکۆیی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرد.
سەرۆکی زانکۆ بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٣٠٩٥)، کە لە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٧/٨) دەرچووە، سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کردووە بەبۆنەی سەرخستنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و ماندونەناسانە.