زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بەدواداچوون بۆ پرسی دانپێدانانی زانکۆی گەرمیان دەکرێت

2025-07-01

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی دانپێدانانی زانکۆ لەلایەن حکومەتی عێڕاقەوە، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد.

ڕۆژی سێشەممە (١ـی تەمموزی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پێشوازی لە (د.سالم داود) مامۆستا لە زانکۆی دیالە و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە (پرۆفیسۆر د.عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ئامادەیبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی پرسی دانپێدانانی زانکۆی گەرمیان و لەمپەر و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە کرا.

سەرۆکی زانکۆی گەرمیان جەختی لەسەر گرنگی و پێویستی دانپێدانانی زانکۆکە کردەوە و ڕایگەیاند: دەرچووەکانمان بەهۆی ئەو گرفتەوە لە هەلی دامەزراندن و درێژەدان بە خوێندنی باڵا لە عێراق بێبەشن و ئەوەش نادادی و ستەمێکی ئاشکرایە.

لایخۆیەوە نوێنەرەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، ئاماژەی بە گرنگی چارەسەرکردنی پرسی دانپێدانانی زانکۆکە کرد و ئاشکرایکرد بۆ بەدواداچوون و یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەکات.

پێشتریش، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) هەر بۆ چارەسەرکردن و کۆتاییهاتنی پرسی دانپێدانانی زانکۆی گەرمیان، سەردانی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە شاری بەغداد کردووە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025